بێ گومان هه موان ده زانین كه شوینه واره مێژووییه كان وه كوو ناسنامه ی میلله ت و گه لان حیسابیان له سه ر ده كرێت و هاوكات ئه وانه ده بنه سه ر چاوه ی ئابووری ودارایی بۆ حكومه ت و میلله ت و ئه مه یش هه ر چه ند دیرینه تر و كۆن تر بێت گران به هاتر ده بێت هه ربۆیه له م كاته دا كه ده و ڵه تی هه رێم له كوردستانی عیراق كه خاوه نی چه ندین شوێنه واری مێژووییه به رپرسیاری ده كه وێته ئه ستۆ به تایبه ت شوێنه واری دیرۆكی تایبه ت به مێژووی ئێران و به ر له ئیسلام له وێ فراوانن ئه مه یش بۆته هۆكاری ئه وه ئه نجومه نی زه رده شتیه كان له هێندوستان دا وا بكه ن له به ر پرسانی ئه و حكومه ته كه سمینار یان كونگره ی زه رده شت شوناسی له هه ولێر یا سوله یمانی به ر پا بكه ن و ئه مه هه ره سه رنج راكێشه كه یه گانه وێنه ی حه زره تی زه رده شت له سه ر ده خمه ی مادی و قزقاپان هه ڵكه ندراوه و ئێستا كۆپی ئه و ئاسه واره له موزه خانه ی سوله یمانی دانراوه به ڵام سه د حه یف و مخابن كه گه شتیاران كاتێ ده گه نه ئه وشوێنه له بۆگه نی گمێز و پۆخڵی و چه په ڵی ناو ده خمه و ده وروبه ر بێزار ده بن ... خۆزگه به ر پرسانی شوێنه واری هه رێم سه ریان له ئه شكه وتی كه ره فتو لای ئێمه بدایت تاكوو فێر بن چلۆن شوێنه وار بپارێزن و كارو ئیش بۆ چه ند بنه ماڵه یش دابین بكه ن. ئه م میراته ی قزقاپان له ناوچه ی دوڵی ریزان یا چه می ره زان سه ر به سوله یمانی و دووكان هه ڵكه وته و چه ند ساڵبه ر له ئێستا به دانانی پلیكانی ئاسن یارمه تی گه شتیاران دراوه تا كوو سه ر بكه ون و ئه و ئاسه واره مه زنه كه هه ڵگری به ڵگه ی بایه خداری مێژووی وڵاته به ر چاو بێنن به ڵآم زۆر به داخه وه به عه مد یان به هه ڵكه وت بێ حورمه تی ده كه ن و گه ن و پیسایی خۆیان له وێ خاڵی ده كه نه وه و به رَاستی جێگای گریانه - چلۆنایه تی شوێنه كه ئه شكه وت یا ده خمه ی قزقاپان له هه موو جیهان دا ناوداره و هه ر له به رانبه ر وده ورو به ری ئه وێ دا چه ند ئه شكه وت و قه ڵای دیرۆكی هه ن كه یه شتیا لیان نه كۆڵراوه ته وه و ئه گه ر ئه وانه یش بێره وه پێوه ندی بده ن ده بێته یه ك ناوچه ی سه ربه خۆی گه شتیاری و تاریخی. له ژووری ده خمه كان به وێنه ی فه قره قای مه هاباد شوێنی چه ند گۆڕ هه ڵكه ندراوه ودیاره له وێ دا تابووتی تایبه ت و ئێسك و پروسكی شاریاران و شتی گران به ها بووه كه زۆر له مه و پێش تاڵان كراوه و پاش ئه وه یش له لایان پیاوانی جه نگاوه ر و دڵسۆز ه وه و یا بێ گومان هێزه كانی به عسی فاشیست درگا و په یكه ره كانی گوله باران كراون و به م جۆره رێزیان له و جێگا گرتووه! قزقاپان سێبه رانبه ری فه قره قا ده بێو له سه ر درگای په یكه ره هه ڵكه ندراوه و شوێنی كۆڵه كه و داڕه را ڕه سم كراوه به چه شنێ كه دووكه س وه كوو موو به دی موو به دان و پادشای وڵآت له ده وری ئاگردانی پیرۆزدا ویستاون و په یكه ره ی فه ره و هه ری پیرۆزی سرووش به نیشانه ی ئه هورامه زدا له گه ڵ چه ند ره مزێكی تر هه ڵكه ندراون كه چلۆنایه تی جل و به رگ و تاج و پێلاو چه ك و چۆڵ و رواڵه تی ئه وان جێگای سه رنجه و له سه ر هه موانه وه ڕواڵه ت یان سه ر و چاوی حه زره تی زه رده شت هه ڵكه ندراوه و به وه یش ده سه لمێت ئه وه زه رده شته كه وێنه ی كه وتۆته سه ر پادشا و ڕه مزی فره و هه ره وه. له م جێگا دا شوینی پارێزه ریان دیده وان و كڵۆمی درگاكان به ر چاو ده كه ون هه ر چه ند به داخه وه نووسراوه ی خه تی تێدا نییه به ڵام وێنه كان بۆ خۆیان له گه ڵ ئه وین دارانی مێژوو ده په یثن چۆن بیانپارێزین. وه كوو نووسیم ئه مه ده توانێت شوێنی داهات و دابین كردنی كار و پیشه بۆ چه ند كه س بێت و له غاری كه ره فتوو ئه مه كراوه و پێویسته به ر پرسانی شوێنه واری هه رێم ئه وێ بكه ن به مۆدێل و ئولگوو به و ته رزه ی كه سه ره تا له و نزیكانه سرویسی بیهداشتی w.c بۆ نێرومێ دروست كه ن و پاشان رستووران و شوێنی حه ره س و به ر پرسی نه زافه ت بینا بكه ن و هاوكات رێگایش بۆ ئه شكه وتی مه زنی به رانبه ر و ئه شكه وتی ئه م لا و لای رێك و پێك بكرێت و به وێنه ی كه ره فتوو بلیت یان به قه ولی خۆیان بی تاقه بفرۆشن و به م شێوه ده توانن لانی كه م معاش و مووچه ی نه زافه ت چی و حه ره سه كان دابین بكه ن و ئاو و كاره بای بۆ بێنن تا گه شتیارانی ناو خۆ و بێگانه به تایبه ت ئورووپی و ئه مریكی تامه زرۆی شوێنه وار بتوانن بێن و به كامێرای خۆیان زه بتی بكه ن و ئه وانیش پێشانی كه سانی تری ئه ده ن و له ماوه ێیكی كورت دا ده بینین سه دان گه شتیاری هه نده رانی سه ردان ده كه ن و پاره سه رف ئه كه ن . ئه مرۆكه له ناوچه گه شتیاریه كاندا هونه رمه ندانی شێوه كار و په یكه ر تاشین بۆ خۆیان خه ریكی كار و كه سپن و هه ر ئێستا له ته خت جه مشید وته ختی سوله یمان و تاقه وسان و له شوێنه واره كانی ئه نتالیای توركیه و قه ڵای نمروود چه ند هونه رمه ند خه ریكی كار و ئیشن و ته واوی ئه و په یكه ره و قه ڵا و ڕه مزه كانی له ئه ندازه ی بچووك دا ساز ده كه ن و ده یان فرۆشن به گه شتیاران كه ئه مه ده بێته هۆی ئه وه هه م شوێنه واره كان ده چنه هه نده ران و ئه ژمارێكی فره تر تامه زرۆی دیداری ده بن و هه م ده بێته سه ر چاوه ی داهات بۆ ژیانی هونه رمه ند و چه ند باشه ئه گه ر له فه قره قا و كه ره فتوو و قزقاپان و ئامێدی ش به م شێوه یه ئیشیان بكردایه به تایبه ت كه سه ر جه م شوێنه واری قزقاپان له موزه خانه ی سوله یمانی دا پیاده كراوه و زۆر هونه رمه ندانیش كاره كه یان به ئه نجام گه یاندووه. له پایان دا هه مدیسان داخ و كه سه ری خۆم سه باره ت به بار و دۆخی ئێستای شوێنه واری هه ره مه زنی قزقاپان ده رده بڕم به تایبه ت نه فره ت ده نێرم بۆ ئه وانه ی رێز و حورمه تی ئه م جۆره ئاسه وارانه ناپارێزن و له وێ گمێز ده كه ن و زبڵ ده ڕێژن و یه شتا ئیدیعای مه ده نیه ت ده كه ن. ئێستا كه به وته ی مامۆستا »فلك الدین كاكه ئی« بریاره كونگره ی سه راسه ری زه رده شتیه كانی جیهان له هه رێمی كوردستان به رپا ده كه ن و بێ گومان هه مووان ده چنه دیده نی یه گانه وێنه ی حه زره تی زه رده شت له ئه شكه وت و مه زار گه لی قزقاپان داوا ده كه ین له به رپرسانی شوێنه واری هه رێم به خێرائی بۆ پاك كردنه وه و سه ر وسامان دان به و كۆمه ڵه شوێنه واره ی چه می ره زان هه نگاو هه ڵبگرن. شایانی بیر هێنانه وه یه كه له چیای ڕه حمه ت دا به رانبه ر مه روده شت و شوێنه واری جیهانی پرسپولیس مه زار گه لی داریوش و شاریارانی مه زنی هه خامه نشی هه ڵكه ندراوه كه ئه گه ر به راوه ردیان كه ن له گه ڵ قزقاپان و فه قره قادا بۆمان ڕوون ده بێته وه كه یه كجار له یه ك ده چن و دیاره ئه مانه له رووی یه كترینه وه بینا كراوه. مه به ستی گرنگ تر ئه وه یه له ته ختی جه مشید و نزدیكی مه زار گه كان بینای كه عبه ی زه رده شت هه یه كه سازه یكی موكه عه بی و شوێنی پیرۆزی زه رده شتیه كان بووه بۆ پاراستنی ئاوری پیرۆز و عیباده تی ئه هورامه زدا و له پایان دا بۆئاگاداری هه موان عه رزتان ده كه م كه جومله ی ئاگر په ره ست به ته واوی هه ڵه یه و راستیه كه ی ئاگر پارێزه واته پارێزه رانی ئاگری پیرۆز كه به هه ڵه و له محاوره دا بۆته ئاگه ر په ره ست له حاڵێكا نزدیكی نێوان ئه و دو جومله بۆهه موان ئاشكرایه!
|