كاتێ خاوه ن روژنامه یه ک ئه و تواناییه له خۆیدا نه بینێ كه به رێوه ی به رێ ده بێ یا به كرێی بـدا یـا ئه وه ی كه به ته واوی بـه ده ستی ئه و كه سانه ی بدا که په یمانی هاوره وتی سیاسی! له گه ڵیاندابه ستووه ده ی ئه گه ر وای لێهات، ئاشكرایه چ داهاتوویه ك ده بێ بۆ ئه و چاپه مه نیه چاوه روان بكرێ.
*سوله یمان ئه للا مورادی
چالاكی له بواری راگه ینه ریی گشتی به تایبه ت له رێگه ی چاپه مه نییه كانه وه، كه له لایه ن رووناكبیران و گرووپه كانی هه ڵسووراوی كۆمه لاَیه تی وه كوو »رۆژنامه نووسی كوردی« ناوی لێ ده برێ له كوردستانا، پاش سه ركه وتنی ئینقلابی ئیسلامی له ساڵی 79ی زایینیدا، گۆرانكاریه كی زۆری به خۆیه وه دیوه.
ئه و گۆرانكاریانه ئه شی له دوو چه مكی چه ندایه تی و چلۆنایه تییه وه لێكدرێته وه و باسی له سه ر بكرێ. له باری چه ندایه تییه وه به راشكاوی ده توانین بڵێین گۆرانكاریه كی بێ وێنه و پۆزه تیث، به تایبه ت له م دوو ده یه ی دواییدا به سه ر رۆژنامه نووسی كوردیدا هاتووه و رێژه ی چاپه مه نییه كوردییه كان به بلاثۆك و گۆثار و ... بگره تا ماڵپه ره كوردییه كان، ده رخه ری ئه و راستییه حاشاهه ڵنه گره یه. به رله سه ركه وتنی ئینقلابی ئیسلامی، نه ته نیا رۆژنامه نووسی، به ڵكوو گشت چالاكییه فه رهه نگییه كان له ژێر شوێندانه ریی سیاسه ته دزێوه كانی نیزامی پاشایه تی دا رۆژبه رۆژ لاوازتر و سست تر ده بوو هه ر بۆیه، ئیش له و بوارانه دا گه لێ دژوار بوو و له راستیدا جگه له چه ند ساڵێك پاش خه رمانانی 1320ی هه تاوی كه ولاَتی ئێران له نێوان بگره و به رده ی هێزه رۆژئاواییه كان و رووسیا و چه واشه یی سیاسی له ئێراندا برێك ئازادی به خۆوه دی، چالاكی فه رهه نگی كوردی و چاپه مه نی كوردیش هه ر نه بوو. به لاَم هاوكات له گه ڵ سه ركه وتنی به شكۆی بزاثی گه لانی ئێران به گشتی و كوردستان به تایبه تی، له كۆتاییه كانی هه فتاكاندا، كۆنه داری فه رهه نگ و ئه ده بیاتی كوردی بووژایه وه و چل و پۆی تازه ی ده ركرد و ئه و گه شانه وه یه چاپ و بلاَوبوونه وه ی چه نده ها گۆثار و بلاَثۆك و به گشتی رۆژنامه، نه ته نیا له كوردستان ته نانه ت له ناوه ندی ئێران، تارانیش دا بوو. بۆ په ره پێدانی فه رهه نگ و كه لتوور و كه له پووری خۆجیێی و ناوچه ییش چه ندها كه نالی رادیۆ و تله ویزیۆنی كوردی بۆ ده ره وه و ناوخۆ له وان »سه حه ر« و »كورد« و »زاگرۆس«ی كرماشان و به شی كوردی»ورمی« و [»مه هاباد« په ره ی زیاتر له دووبواری چه ندایه تی و چلۆنایه تییه وه] پێك هات. ئه گه ر له رووی ئینسافه وه ئه و هه ول و چالاكییه فه رهه نگییانه هه ڵسه نگێندرێن ره نگه بشێ ره خنه ی زۆریان له رووی جیاجیای وه ك زمانه وانی و زاراوه و ... لێ بگیرێ به لاَم ده بێ ئه و هه ل و ده رفه ته ره خساوانه به گه شبینییه وه چاویان لێبكرێ و ناشی خافڵ له و كاریگه رییه ی بین كه ئه وان له سه ر گه شه پێدانی فه رهه نگی خۆجیێی و ناوچه یی دایده نێن.
به و پێشه كییه دێینه سه رباسی سه ره كیمان له سه ر چڵۆنایه تی چاپه مه نییه كوردییه كان پاش ئینقلاب و ئه و ره وته ی تێیانپه راندووه و كه م تاكورتێ باسی ئه و خه سارانه ی بكه ین كه تووشی رۆژنامه نووسی كوردی بووه. هه ر له سه ره تای ئینقلابه وه كه م ته رخه می ده وڵه تی كاتی (بازرگان) له ئێران و چاوپۆشی له واقیعه كانی كوردستان و بیروبۆچوونی كومه ڵگای كورده واری له لایه كه وه و، پاشان داسه پێنرانی 8 ساڵ شه ری مال كاولكه ر به پشتگری رۆژئاوا له لایه ن سه ددامی دیكتاتۆره وه به سه ر ئێراندا له لایه كی تره وه، بارودۆخێكی قه یرانی بۆ ئێران پێك هێنابوو و له هه مان كاتدا توندره وی رێبه رانی حیزب و گرووپه سیاسییه كانی كوردیش كه تا ناوه راسته كانی ده یه ی شه ستی هه تاوی باڵیان به سه ر كوردستاندا كێشابوو له ئاكامدا جگه له »گرشه ی كوردستان«ی مامۆستا مه لا ساڵه ی ئیبراهیمی و پاشان »اصحاب انقلاب« كه تاقمێك له گه نجانی كورد ده ریان ده كرد و »سروه«ی زێده ئازیز له ورمێ چالاكی ئه و تۆی تر وه به رچاو ناكه وێ و هۆیه كانیش پاساوی بۆ ده كرێ بو نموونه شه ری داسه پێنراو و قره ی ناوخۆیی و... به لاَم زۆری پێ نه چوو داری پرپیتی فه رهه نگ و ئه ده بی كوردی به به ری تازه وه، به پانتایی كورده واری ریشه ی داكوتاو به ره كه شی »سروه« وه كوو پێشه نگ، سیروان، ئابیده ر، مه هاباد، رۆژهه لاَت، ئاسۆ،راسان/ژیار/ ئاشتی، كه ره فتوو، به در، ندای گه روس، »نوراسلام«، زرێبار، په یامی كوردستان، دیدگاه و ده یان چاپه مه نی كوردی زانستگایی بوو كه به سه دان وتار و بابه تی جۆراوجۆر له جۆری زانستی، فه رهه نگی، ئه ده بی و هونه ری و كۆمه لاَیه تی و ... چاك و خراپ له و چاپه مه نییانه چاپ و بلاَو كراوه ته وه.
و به لاَم به پێی ئه و یاسایه كه هه ركرده وه یه ك بنه ره تێكی زانستی نه بێ به متمانه وه تاسه ر نییه و ئارمانجی بۆ دیاری ناكرێ؛ ئه و مه سه له یه بۆ هه ندێ له و چاپه مه نیانه و كاروباری رۆژنامه نووسیش هاته دی. سه رده می رێفورمخوازان (هه ڵبه ته ریفورم خوازی و »ئیسلاحات« به واتای چاكه سازی ره نگه زۆریه ك نه گرنه وه) كه له 2ی جۆزه ردانی 76ی هه تاوییه وه به سه ركه وتنی به رێز سه ید موحه ممه دی خاته می وه كوو سه رۆك كۆمار ده سی پێكرد، به بڕوای چاودێران سه رده مێكی پر له دروشم و كایه كردن به هه ستی كۆمه ڵگا بوو وه رێبه رانی ئه و جه ره یانه نه یانتوانی رۆحی عیداڵه تخوازی نه ته وه ی قانع و نه جیبی ئێران به گشتی و كورده واری به تایبه تی تێراو بكه ن.
یه كێ له و رووداوانه ی كه پاش ده سپێبوونی ئه و سه رده مه، ره خنه ی زۆر هه ڵده گرێ، به شی راگه ینه ریی له رێگه ی چاپه مه نییه كانه وه یه.
به رپرسانی بالاَی به شی چاپه مه نی ولات، به سانایی بیروباوه ری تاكی به ئامانجی پێ و شوێنگری به رژه وه ندی گرووپی و تاكی خۆیان، به سه ر زۆربه ی چاپه مه نییه كاندا داسه پاند و په یتاپه یتا بۆ سه قامگیرتركردنی باوه ره كانی گرووپی خۆیان، ئیزنی ده ركردنی چاپه مه نی نوێ یان ده دا.
به پێی روانگه ێیكی تر لاوازی چوارچێوه ی یاساكانی هاوپێوه ند به چاپه مه نییه كان له لایه ك و، جه خت له سه ر به كرده وه ده رهێنانی ئه ندێشه »یه ك بوعدییه كانی« به رپرسانی به شی فه رهه نگ و چاپه مه نی له لایه كی تره وه، بووه هۆی ئه وه ی ره وتێكی یه ك ره نگ و یه ك ده نگ به دی بێ كه ره وتی رۆژنامه زه نجیره ییه كان پربه پێستییه تی.
مه خابن، له و سه رده مه دا ئیزنی ده ركردنی رۆژنامه و حه وتوونامه و چاپه مه نی تر به ناوی كه سانێ ده درا كه ته نانه ت له گه ڵ ئه لف و بێی رۆژنامه نووسی و هه واڵگریی و هه واڵنووسی و ... بێگانه بوون. سروشتییه، كاتێ خاوه ن گۆثار یا بلاَثۆكێك ئه و تواناییه له خۆیدا نه بینێ كه به رێوه ی به رێ و به شوێن به رژه وه ندی تاكیدایه و له ولایشه وه ئامانجه له به را قسه له سـه ركراوه كـانی ده بێ به حه تم مسۆگه ر بێ ده بێ یا به كرێی بـدا یـا ئه وه ی كه به ته واوی بـه ده ستی ئه و كه سانه ی بدا که پێش تر په یمانی هاوره وتی سیاسی! له گه ڵیاندا به ستووه.
ده ی ئه گه ر وای لێهات، ئاشكرایه چ داهاتوویه ك ده بێ بۆ ئه و گۆثار یا... چاوه روان بكرێ و ده كرێ بڵیێن داهاتووی نادیار و چه واشه یه. ئه وه چاره نووسی زۆربه ی رۆژنامه كانی سه رده می به ناوریفورمخوازی به گشتی و چاپه مه نییه كوردییه كان به تایبه تی بوو. زۆرێك له كارناسانی بواری چاپه مه نی، هه ر له و سه رده مه یشدا له و رێگا نادیار و چه واشه یه ی كه گیرابۆ به ر، هه ستییان به نیگه رانی ده كرد و به و قه ناعه ته گه یشتبوون بنه ره تی زۆرێك له و چه شنه بۆ چوونانه ی چاپه مه نیه كانی كوردی گرتبوویانه به ر، بنه ره تێكی سست و لاوازه و دره نگ یا زوو پێ ده نێنه لێژایی تێداچوون.
ئه گه ر بروامان به وه ی بێ كه چاپه مه نییه كان سه رمایه ی فه رهه نگیی هه ر كۆمه ڵگایه كن ئه وه بۆی هه یه، هه ر هه موو هۆگران و زیاتر له هه موان خودی خاوه ن چاپه مه نی، ده بێ به هه ر له ونێك پارێزه ری ئه وسه رمایه و پاشه كه وته فه رهه نگییه بن، به لاَم ره نگه مه ته ڵی »هه رچی بابیهینێ با ده یباته وه« ده رخه ری راسته قینه ی بارودۆخی ئه و سه رده مه بێ كه خۆیان وه كوو سه رده می زیرێنی! رۆژنامه نووسی كوردی ناوی لێده به ن. بیر له وه ش بكه ینه وه كه ره وا بوون و مه شروعییه تی هه موو چاپه مه نییه كان له یاسا و بنه مای چوارچێوه یه كی دیاری كراو وه رده گیرێ جا كه وایه چلۆن ده بێ مانه وه ی چاپه مه نی به پێی قانون بێ به لاَم به مانشیت و مه به ستی جۆراوجۆر له یاسا وبنه مای قانوونیش مۆر بێته وه و به رپلاری بدات؟
خاوه ن ئه و چاپه مه نیانه، یه ك شه وه و به بێ هیچ ته قالایه ك ببوونه خاوه ن چاپه مه نی، هه ر بۆیه ناسروشتی نییه ئه گه ر له ئاستی كه مته رخه م بن و یه كرۆژه ش له ده سی بده ن و تاوانی راگیرانی ئه وانه ش كۆمه ڵگای كورده واری بیدات.
كورده واری له زۆر بواری كۆمه لاَیه تی، ئابووری، پزیشكی و بێهداشتی و ... دا له گه ڵ كوسپ و ته گه ره ی زۆر له وان نه بوونی هێزی پسپۆر و زانستی، به ره وروویه.
خه ساری گه وره ی چاپه مه نییه كوردییه كانیش كه مبوونی هێزی ئینسانی شاره زا و پسپۆر له و بواره دایه. روانگه و نیگای ناپسپۆرانه و كه ڵك وه رگریی كه ره سته یی بۆ به ئارمانج گه یشتن له لایه ن كه سان و گرووپ گه لی سیاسی كاریگه ری ناله باری بوو له سه ر چالاكی رێك و پێك و بێ خه وشی رۆژنامه نووسی.
كه سانێك به روانگه یه كی به ته واوی سیاسی گۆره پانی رۆژنامه نووسی كوردییان، كرده شوێنی ته راتێنی خۆیان و به داخه وه توانایی شرۆثه و لێكدانه وه ی دروستیان له ده وری كاریگه ری چاپه مه نی و ویسته كانی ره وای كۆمه ڵگا نه بوو و هه ر ئه و مه سه له یه ش هۆكاری سه ره كی بوو بۆ ئه وه ی كه هه ندێ له چاپه مه نیه كان له ژێر چنگ ده ربچێ.
له به رچاوگرتن و به رێوه بردنی یاسا له هه موو بارودۆخێكدا ده سته به ركه ری سه عاده تی كۆمه ڵگا و كه ڵك وه رگریی هه مووی مرۆثه كان له نیعمه ته سروشتی و خوداداوه كانه.
له راستیدا مه به ستی دارێژه ری یاسـا، ئاسـایشی خه ڵك و سـه قامگیركردنی نه زم و دیسیپلین له كۆمه ڵگادایه.
مـرۆثه كانیش به پێی ئه و ده ركه ی كه هه یانـه و ئه و مه سه لانه ی كه ویست و نیازه بۆیان، هه ست به بوونی حه تمی یاسا ده كه ن. بۆ نموونه شتێك به ناوی ئه نـدازیاری سـاختومان لـه رابــردوودا به جۆری ئێستا نه بوو به لاَم هاوره وت له گه ڵ په ره گرتنی شارنشینی و به زانستی كردنی چێ كه ری سه رپه ناو ساختومان، ئه مرۆ ده بینین ته نانه ت خانوو به ره یه كی 50 میتریش به حه تم ده بێ له رووی ئه ندازیاریه وه چێ بكرێ و، ئه و نموونه ده كرێ بۆ به شه كانی تری كۆمه ڵگا وه كوو كشت و كاڵ و پزشكی و ...ش بهێنینه وه و ده بێ كرده وه ی ئه مرۆی گشتی به پێی پلان و گه لاَڵه و یاسا بێ.
ده ی كه وایه، چاپه مه نی و رۆژنامه نووسی كه راسته و خۆ له گه ڵ رۆح و ده روونی كۆمه ڵگا و سه قام گیربوونی هێمنایه تی و په ره سه ندن و گه شانه وه ی بیروبۆچوونی ئینسان و گه شه ی فه رهه نگی جامیعه له پیوه ندی راسته وخودایه و شوێنیان له سه رداده نێ، چلۆن به بێ یاسا و بێ چوارچێوه یه كی دارێژراو و تایبه ت ده توانێ ته ره قی بكات و ویسته كانی كۆمه ڵگا به جێ بێنێ و زانیارییان پێ ببه خشێ و واسیته یه كی باش بێ له نێوان خه ڵكی و كاربه ده ستان؟ به له به ر چاوگرتنی ئه و مه سه لانه ی كه باس كرا ره نگه باشتر بێ بۆ ئه وه ی ده ورو ئه ركی قورسی چاپه مه نییه كان به باشترین چه شن بۆ خزمه تی ئه وان به بیرورای گشتی مسۆگه ر بێ و نه توانرێ له لایه ن كه س یا كه سانێكه وه كه ڵكی نابه جێی لێ وه ربگیری لێژنه ی چاوه دێری به سه رچاپه مه نییه كاندا (هیات نظارت بر مطبوعات) به دیدێكی كراوه تر و به ربلاَوتر و له ژێر ناوی »رێكخراوه ی موهه ندیسی چاپه مه نی« به بڕشتتر له پێشوو، هه وڵ بۆ دارشتنی دیزاین و گه لاڵه یه كی تر بده ن بۆ چاپه مه نییه كان و ئه وكه سانه ی به رێوه به رایه تیان ده كه ن. ئه گه ر وابێ چاپه مه نییه كانیش به متمانه یه كی زیاتر به رده وام ده بن له سه ر به جێ هێنانی ئه ركی هه ره گرنگی رۆژنامه نووسی و هیچ كه س ناتوانێ به ئه نگێزه و مه به ستی سیاسی و ئابووری كاروباری هاوپێوه ند به رۆژنامه نووسی به ده سته وه بگری وهه ر ئه مه یش ببێته بیانوویه ك بۆ ئه وه ی زه ختی سه ر رۆژنامه نووسان كه م بێته وه. هه ر به و جۆره ی رێكخراوه كانی نیزام موهه ندیسی، پزیشكی و كشت و كاڵی، توانایی زانستی و كاری هه ڵسووراوانی به شی ئه ندازیاریی و پزیشكی و كه شاوه رزی هه ڵ ده سه نگێنن ئه شێ رێكخراوه ی نیزام موهه ندیسی چاپه مه نییه كانیش سه لاَحییه تی زانستی و حیرفه یی و ته جروبه ی ئه و كه سانه ی ده یانهه وێ خۆیان له قه ره ی به رێوه به رایه تی چاپه مه نییه كان و رۆژنامه نووسی بده ن لێكده نه وه و كارناس بوونی ئه وان بسه لمێنن.
ئه مرۆكه بروا پێكه ری دووباره ی خه ڵكی به چاپه مه نییه كان پاش سه رده مێكی قه یرانی و بێ بروایی و خۆبواردن له یاسا، پێویستیه كی حاشاهه ڵنه گره و ئه و مه سه له یه ناسه لمێ مه گه ر ئه وه ی یاساكان و كاركردی چاپه مه نییه كان پێداچوونه وه ی به سه را بكرێ.
به داخه وه ده بینین ئێستاش وتارنووسانی چاپه مه نییه ناوچه ییه كان، ئیحساس و بیری ته سك و نیازگه ل و عوقده گه لی خۆیان و بنه ماڵه یان و هاوبیره كانیان به ناو نیازی كۆمه ڵگا ده خه نه به رچاو ان و باسی لێده كه ن و شی ده كه نه وه!
سه یر ئه وه یه برێ جاریش له رێگه ی رۆژنامه نووسییه وه هه ره شه له دیتران ده كه ن و هه موو هه وڵیان ئه وه یه ئیراده و بروای تاكی خۆیان وه كوو ئیراده و ئه ندێشه ی گشتی به سه ركۆمه ڵگادا داسه پێنن، تاقمێكیش روویان كردۆته چه شنێكی تازه ی باجگری؛ ئه و كاته ی گوێ ده گری بۆیان، باسیان ته نیا له باره ی سه قامگیركردنی دێموكراسی و پلۆرالیزم و چه ند ده نگییه، به لاَم له و لایشه وه بچووكترین ره خنه و نه قد له خۆیان ناگرن و قوبووڵی ناكه ن، له بابه ته كانیاندا باس له ئه ركی گرینگ و پیشه ی شه ریفی رۆژنامه نووسی و كه رامه تی قه له م ده كه ن، به لاَم له هه مان كات دا له رێگه ی ئه و پیشه پیرۆزه وه! بێ ئه خلاقی و هه ره شه و گوره شه و درۆ و ده له سه و ئاكاری وایان لێده بینین كه هه ر وردبینێك به باشی له پارادۆكسی نێوان قسه و كرده وه یان تێ ده گات.
قه ڵه می رۆژنامه نووس ئه و كاته ی شه رافه ت و كه رامه تی هه یه و ده توانێ شوێندانه ر بێ، كه هه م خودی خاوه ن بابه ت و هه میش نووسینه كه ی، به دوور بێ له هه ر جه شنه بێ ئه خلاقییه ك و پێشینه و ئه مرۆیشی، ئاشكرا و بێ خه وش بێ.
به رپرسانی حه وتوونامه ی سیروان به ئه زموونێكی زیاتر له دوو ده یه چالاكی رۆژنامه وانی و هه وڵ له بواری راگه یاندنی گشتی و هه ر هه مووی به رێوه به رانی، وێرای ئه وه ی خۆیان پێ به ند به كه ڵك وه رگرتن له زانستی رۆژنامه نووسی ده زانن و ئه وه ی كه له دڵه وه له سه ر ئه و رایه ن كه ده بێ ئه و سه رمایه فه رهه نگییه بپارێزن و هه روه ها ئاره زووی سه ركه وتن بۆ هه موو چالاكان و هه ڵسووراوانی گۆره پانی رۆژنامه نووسی كوردی ده كه ن، سوورن له سه ر ئه وه یش به ره ثانی و پشتگری له داخواز و ویسته كانی ره وای خه ڵكی بكه ن و به دوور له هه رچه شنه مل ملانی، كه م ویستی و زیاده خوازی و توندره وییه ك /رێزبگرن له یاسا و روانگه ی هه موو خاوه ن بیرو كارناسان و هه روه ها ئه و چوارچێوه دیاریكراوه ی مه زنایه تی رۆژنامه نووسی خۆی تێدا ده بینێته وه.
سوورین له سه رئه وه ی راگه ینه ریی گشتی له كه ش و هه وایه كی به پێی مه نتیق و ژیرانه و به كه ڵك وه رگرتن له چاپه مه نی كوردی به ئه نجام بگه یه نین و هه ر بۆیه ده ستی هاوكاری و خۆشه ویستی و به توانای گشت ئه و كه سانه ی، باوه ریان به مه زنایه تی قه ڵه م هه یه ده گوشین. هه ڵبه ت ئه وه ش نابێ له بیر بكرێ و جه ختی له سه ر ده كه ین كه پاش تێپه ربوونی نیزیكه ی سێ ده یه له سه رده می رووناكایی بۆ رۆژنامه نووسی كوردی له ئێراندا، ده توانرێ به عیبره ت و ئه زموون وه رگریی له رووداوه كانی رابردوو له گه ڵ دیفاع له مه سه له كانی هاوپێوه ند به كۆمه ڵگای كورده واری و هاوئاهه نگی كێشه ی كورد له جیهاندا، بواری گه شه و په ره پێدانی هه رچی زێتری چه مكی رۆژنامه نووسی كوردی بره خسێنین و له نێوان ئه و خۆشه ویستانه یدا هه ر ئێستا خه ریكی چالاكین به ره یه كی به توانا و به كه ڵك و پر ئه زموون بۆ دوارۆژی رۆژنامه نووسی له كوردستاندا په روه رده بكرێ.
*مودیر مه سئوول